بەرگری شارستانی هەولێر ڤیدیۆی ساتی تەقینەوەی خانوەکەی هەولێری بڵاو کردەوە

لڤین:
بەرگری شارستانی هەولێر ڤیدیۆی ساتی تەقینەوەی خانوەکەی هەولێری بڵاو کردەوە و لەسەر ڕووداوەکەش ڕوونکردنەوەیدا.
بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر، لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ڤیدیۆیی ساتی ڕووداوی تەقینەوەی خانووەکەی گەڕەکی زانیاری شاری هەولێری بڵاو کردەوە کە ڕۆژی 7ی ئەم مانگە تەقیەوە و بەهۆیەوە جگە لە داڕمانی خانووەکە و زیانگەیاندن بە چەند خانوویەکی دیکەی دەوروبەری چەند کەسێکیش گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.
بەرگری شارستانی هەولێر، هەر لە ڤیدیۆکەدا، ڕوونکردنەوە لەسەر چۆنیەتی ڕوودانی ڕووداوەکە دەدات.
بۆ بینینی ڤیدیۆکە کلیک لەم لینکە بکە https://fb.watch/60rdhua3vE/