لە هەولێر یاریدەدەرێکی دەرمانساز بە بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەرەوە دەستگیر کرا

لڤین:
لە شاری هەولێر یاریدەدەرێکی دەرمانساز بە نزیکەی 1500 پاکەت ماددەی هۆشبەرەوە لە لایەن ئاسایشەوە دەستگیر کرا.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، ڕایگەیاند، لە 3/6/2021 مەفرەزەیەکییان، تۆمەتبارێکیان بەناوی (ن.ک.ح) لە دایکبووی 1994 دانیشتوی کۆمەڵگای (شاویس) لە هەولێر دەستگیر کردووە، کە پیشەی یاریدەدەری دەرماننسازە.
ئاسایشی هەولێر ڕاشیگەیاندووە لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەدا بڕی (1430) پاکەت لە ماددەی هۆشبەر لە ناو ماڵەکەی دۆزروەتەوە و دەستی بە سەرداگیراوە کە ئامادەکراوە بۆ فرۆشتن.
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، ئەوەشی خستوەتەڕوو کە تۆمەتبارەکە لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە دانی نا بە تاوانەکەی و بە ماددەی (25/ مخدرات) فایلی لێکوڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.