پەرلەمانتارەکە روونکردنەوە دەدات  

سەلیم شوشکەیی ئافرەتی وەک پاسەوان دیاریکردووە؟  

لڤین:

ژمارەیەک بەڵگە نامە لەسەر سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی بڵاو دەکرێتەوە کە تیادا باس لەوە دەکرێت ئافرەتێکی وەک پاسەوانی خۆی دیاریکردووە و خۆشی ئەو بەڵگانە رەتدەکاتەوە.

بە گوێرەی نوسراوێکی ساڵی 2014ی ئەمیدانرێتی گشتی ئەنجومەنی نوێنەران، کە تیایدا پەرلەمانتار سەلیم شوشکەیی کە ئێستا سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەرییە کچێکی بە ناوی (ژاکاو محمەد رەسوڵ) وەک پاسەوانی خۆی نوسیوە.

 

جگە لە نوسراوەکە وێنەی چەند نامەیەکی وەتس ئەپیش بڵاو بووەتەوە کە وادیارە ئەو ئافرەتە لەگەڵ پەرلەمانتارەکە قسەی کردووە تیایدا دەڵێت: کاتێک گوێم لێبوو لە رووداو گوێم بۆ گرتبووی هیوا وتی پاسەوانی ئافرەتت هەیە من ئەمدا لە ئەژنۆی خۆم و ئەموت رووت رەش بێت هیوا ئەو درۆ زلانە لە کوێ دێنی، دەمگوت هەموو درۆکانیان بەو درۆیە ئاخر مامۆستا و پاسەوانی کچ، عەجەب دونیایەکی سەیرە خۆم پاسەوانەکە دەرچووم.

هەر لەو وینانەدا لە بڵاو کراونەتەوە ئەو کەسەی وەڵامی نامەکەی داوەتەوە وەک سەلیم شوشکەیی قسە دەکات و دەڵێت: خوشکی خۆم وەڵا تۆم بە راگەیاندنکار نوسیوە پاسەوانی چی.

هەر لەو بارەیەوە شوشکەیی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: ئەگەرچی چەندین جار وەڵامی ئەو دەزگا ڕاگەیاندنانەمان داوەتەوە کە بابەتی پاسەوانەکانی ئێمە دەکەنە مانشێتی هەواڵ و دەهۆڵی پێ لێدەدەن بۆ گەرمکردنی ڕاگەیاندنی خۆیان.

ئەو دەڵێت ئەوە بە مەبەستی شکاندنە و چەندخاڵێ دەخاتەڕوو دەڵێت “وەک پەڕلەمانتارانی کۆمەڵی دادگەری لەبەغدا دوو پاسەوانمان لەلایەن کۆمەڵ بۆ دیاری کراوە کۆی پاسەوانەکانی دیکە لەدامو دەزگاکانی کۆمەڵ دەوام دەکەن پارەکەش دەگێڕینەوە بۆ کۆمەڵ  تەنیا ئەو بڕە پارەی وەریدەگرین کەکۆمەڵ بۆی دیاری کردوین”.

دەڵێت ئەو کەسەی بە ناوی هیمداد عزیزە گوایە  ملێۆنێک و 800 هەزاری لای ئێمەیە، پارەکەی بۆ کۆمەڵی دادگەری گەڕاوەتەوەوەک تێکڕای پاسەوانەکانی دیکە دوای ئەوەی ڕوون بۆوە دوو موچەی هەیە موچەکەی بڕاو کەسێکی دیکەی لەشوێن دانرا .

ئەو دەشڵێت ئەو پاسەوانانەی پارە لە سەر پەرلەمان وەردەگرن لە بارەگاکانی کۆمەڵ دەوام دەکەن تەنها دوو پاسەوان بۆ ئەوان هەیە و کە یەکیان لە هەرێمی کوردستانە و ئەوەی دیکەشیان لە بەغدادە.

 

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button