سەرۆکی هەرێم و وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کۆدەبنەوە

لڤین:

لە دووەم رۆژی سەردانەکەیدا وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، گەیشتە هەولێر و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوەوە و وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی پشتگیری لە سەربەخۆیی دادگاکانی هەرێمی کوردستان دەکات.

دوێنێ دۆمەنیک راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە عێراق و لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆبوەوە، ئەمڕۆ لە دووەم رۆژی سەردانەکەیدا گەیشتە هەرێمی کوردستان و لە هەولێر و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوەوە.

لەکۆبونەوەکەدا کە جەعفەر شێخ مستەفا و مستەفا سەید قادر، جێگرانی سەرۆکی هەرێم و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئامادە بوون، باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا و دۆخی عێراق و ناوچەکە کراوە.

لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، لەدوای کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیی هاوبەشدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، لەکۆبونەوەکەیاندا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق پابەندبوونی وڵاتەکەی بۆ پشتیوانیکردن لە ئاسایش و سەقامگیری عێراقی دووپاتکردوەتەوە و خواستی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی هاوئاهەنگی و ھاریکاری لەبوارەکانی ئابوری و رۆشنبیری و پاڵپشتی وەبەرهێنان و برەودان بەدەرفەتی گەشەپێدان و پێشکەوتن بۆ عێراق دەربڕیووە.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا وتیشی: وڵاتەکەی پشتگیری لە سەربەخۆیی دادگاکانی هەرێمی کوردستان دەکات و خوازیارە ئازادی ڕۆژنامەنوسی و ڕادەربڕین فەراهەم بکرێت.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button