قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌درێته‌ دادگا

لڤین:

نوخشە ناسیح قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە، لە لایەن دادگای هه‌ڵەبجه‌وە دۆسیەیەکی بەماددەی (316) لە یاسای سزادانی عێراقی بۆ کراوەتەوە، ئەوەش دەوای ئەوەی رێكخراوی هەڵوێست سكاڵای له‌ دژی قائیمقامی هەڵه‌بجه‌ به‌رزكرده‌وه.‌

رێخراوی هه‌ڵوێست له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: “پاش بڵاوکردنەوەی هەندێ بەڵگە لەسەر قائیمقامی هەڵەبجە، قایمقامی هەڵەبجە لە دادگا سکاڵای لەسەر ڕێکخراوی هەڵوێست تۆمارکرد، گوایە بەڵگەی ناڕاستیان لەسەر بڵاوکراوەتەوە و تەشهیری پێکراوە”.

ڕێکخراوەکە ئاماژی بۆ ئەوەشکردووە کە “پاش بڵاوکردنەوەی هەندێ بەڵگە لەسەر قایمقامی هەڵەبجە، بەڕێزیان لە دادگا سکاڵای لەسەر ڕێکخراوی_هەڵوێست تۆمارکرد، گوایە بەڵگەی ناڕاستیان لەسەر بڵاوکراوەتەوە و تەشهیری پێکراوە”.

رێکخراوی هه‌ڵوێست لە ڕاگەیەنراوەکەدا ڕوونیشیکردوەتەوە کە “ڕێکخراوەکەمان لە دادگا و لە بەردەم دادوەر ئامادەبوو وە بەڵگەکانی خۆی خستەڕوو وتەی خۆی پێشکەشکرد دواتر لە بەرواری 13-4-2021 بەڕێز دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە بڕیاری خۆی دا:

١- ڕەتکردنەوەی سکاڵای دژی ڕێکخراوی هەڵوێست .

٢- کردنەوەی دۆسیە بۆ قایمقامی هەڵەبجە بەمادەی (316) لە یاسای سزادانی عێراقی”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button