ئۆتۆمبێلی پێنج شەهیدەکەی مەتینا لە کوێوە لێی دراوە…؟

شیکاریی: عەمار گۆلی

– لەبەر ئەوەی کە هیچ زانیاریەک لە پاشماوەی ئەو مووشەکە ئاڕاستەکراوەکە لەبەر دەست نییە، ناتوانین لێرەدا جۆرەکەی دەستنیشان بکەین، بەڵام رەنگە بکرێت لە رووی شوێنی بەرکەوتنی باجەرەکەوە دەری بخەین کە مووشەکەکە لە کوێوە و بە چ زاویەکەوە ئاڕاستە کراوە.

– کابینی باجەرەکە پێمان ئەڵێت کە مووشەکەکە یان لە سەقفەوە بەری کەوتووە یانیش لە جامی پێشەوەی. جامی پێشەوە ئەگەرەکەی بە نیسبەت ئەگەرەکانیتر کەمە، لەبەر ئەوەیکە ئەگەر لەوێوە هاتبێتە ناو چۆن بەر ئەو شوێنە لە لای راستەوە کەوتووە، واتە زاویەکەی ئاڵۆزە بۆ ئەگەرێکی وەها.

– هەروەها یەکێک لە پێشمەرگە بریندارەکان لە وتووێژێکی کورتی دوای رووداوەکە بە ئاشکرا دەڵێت لە پڕێکا سەقف بەسەریانەوە نەماوە. ئەمانە هەمووی ئەگەرن و پێویستی بە لێکۆڵینەوەی وردترە.

– بەڵام ئەگەر لە سەقفەوە هاتبێت ئاڕاستەکەی کوێیە؟ بۆ تێگەیشتن لەم مەسەلەیە لووکەیشێنی باجەرەکە وەکوو ساعەتێک بێننە پێش چاوتان. پێشەوەی سەعات 12، لای چەپی سەعات 9 و دواوەوەی 6. شوێنی بەرکەوتنی مووشەکەکە پێمان ئەڵێت مووشەکەکە لە نێوان سەعات 9 بۆ 12 بەر باجەرەکە کەوتووە.

– لەبەر ئەوەی کە مووشەکەکە بەر کابینەکە نەکەوتووە دیارە بە زاویەیکی زۆرەوە لە سەقفەوە هاتووەتە ناو. زاویەی بەرکەوتنەکە کەمتر لە ٤٥ دەرەجە نییە. شوێنی بەرکەوتنی باجەرەکە 1760 مەتر بەرزە، بۆ ئەوەی کە مووشەکەکە لە سەقفەوە بێتە ناو دەبێت لە شوێنێکەوە ئاڕاستە کرابێت کە زۆر بەرزتر بێت.

– لای چەپی باجەرەکە دۆڵێکە کە دەچێتەوە ناو هاوینە هەواری سۆلاڤ لە رۆژئاوای ئامێدیەوە. شاخێکیش لەوێیە کە بەرزیەکەی 1860 مەترە و نزیکەی 2 کیلۆمەتر لە شوێنی بەرکەوتنی باجەرەکەوە دوورە. بەڵام وەک دەزانرێت گریلای پەکەکە لەوێ بوونیان نییە.

– تەنانەت ئەگەریش بوونیان بێت زۆر ئاستەمە لەوێوە و بەو زاویەوە مووشەک لە سەقفەوە بەر باجەرەکە بکەوێت. ئەمێنێت شاخی بەرامبەری باجەرەکە. ئەو شاخە 1920 مەتر بڵندە و ئەگەر گەریلاکانی پەکەکە لەوێ بووبن ئەگەری ئەوەیە لەوێ مووشەکیان ئاڕاستەی باجەرەکە کردبێت.

– بەڵام لە دیمەنەکانی دوای پەلاماردانەکە دەر ئەکەوێت کە هێزەکانی پێشمەرگە پشت لەو چیایە و بە ئاڕاستەی سەری هەکاری، واتە شاخە بڵندەکەی پشتەوەی باجەرەکە وەستاون و شاخەکە گوولەباران دەکەن. واتە بە ئەگەری زۆر گەریلاکانی پەکەکە لەو شاخە سەنگەریان گرتووە.

– بە دڵنیایەوە ئەتوانین بێژین کە بە گوێرەی زاویەی بەرکەوتنی مووشەکەکە لە ناوەوەی کابینەی باجەرەکە ئێحتماڵی ئاڕاستە کردنی مووشەک لەو زاویەیەوە نزیکی سفرە. واتە مووشەکەکە لە زاویەیکەوە ئاڕاستە کراوە کە دەکەوێتە نێوان شاخەکەی پشتەوەی سۆلاڤ و شاخە بڵێندەکەی بەرانبەری باجەرەکە.

– ئەگەر گەریلاکانی پەکەکە لەسەر شاخە 1920 مەتریەکە نەبووبێتن، ئەوا بە ئەگەری زۆر مووشەکەکە لە ئاسمانەوە ئاڕاستەی باجەرەکە کراوە. لە تەنیشت باجەرەکەش پاشماوەی دەرگا و سەقف و هەروەها بە ئەگەری زۆر بۆرجەکەکە بەجێ ماون. هەمووشیان کەوتوونەتە لای گۆشەی راستی باجەرەکەوە.

-وەک دەبینرێت بۆرجەکەکە تەقریبەن سالم ماوە، بەڵام بە هۆی شەپۆلی تەقینەوەکە کەوتووەتە لای راستی باجەرەکەوە. ئەمەش دەتوانێت هۆکارێکیتر بێت بۆ ئاڕاستەی هێرشەکە. کەواتە ئەگەر ساعەتەکە بێنینەوە پێش چاوی خۆمان بە ئەگەری زۆر هێرشەکە لە نێوان سەعاتی 9 بۆ 10 کراوە.

– ئەگەری بەرکەوتنی مووشەکی درۆن لەو روویەوە زۆرە کە فڕۆکەخانەی سەربازی بامەڕنێ کەوتووەتە 20 کیلۆمەتری شوێنی هێرشەکە. ئەو فڕۆکەخانەیە لە ساڵەکانی دەیەی 90 تا ئێستا لە کۆنترۆڵی سوپای تورکیادایە.

– جیا لە فڕینی کۆپتەر، لە چەند ساڵی رابردوودا ئەو فڕۆکەخانەیە بۆ فڕینی درۆنی بایرەکتار بەکار هاتووە. ساڵی پار لەکاتی پەلاماردانی چیای گارە درۆنەکانی تورکیا لە بامەڕنێیەوە دەفڕین و ناوچەکەیان بۆردمان دەکرد.هەروەها ئەو مووشەکانەی کە درۆنەکان ئاڕاستەی دەکەن. لە کلاسی مووشەکەکانی ATGM دان، بەو جیاوازیەوە کە تۆزێک بەهێزترن.

– ئەمانە کە لێرە باس کران هەموویان ئەگەر بوون و تا ئەو ساتەی کە کەسانی پسپۆڕ لە نزیکەوە لێکۆڵینەوە لە شوێنی هێرشەکە و هەروەها پاشماوەی مووشەکەکە نەکەن راستی رووداوەکە بە تەواوەتی دەرناکەوێت.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button