نرخی نەوت ئاستێکی دیکەی پێوانەیی تۆمارکرد

لڤین:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆ ئاستێکی دیکەی پێوانەیی تۆمارکرد.

لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 72 دۆلار و 68 سەنتە، ئەوەش بەراورد بە دوێنێ بەرمیلێک نەوت ئەمڕۆ زیاتر لە یەک دۆلار و نیو بەرزبووەتەوە، هەروەها ئێستا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 70 دۆلار و 45 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە دوای بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا و دابەزینی نەوت یەکەم جارە نەوت بگاتەوە ئەو ئاستە.

لە مانگی 3ی ساڵی رابردوودا، بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام لە کۆتایی مانگی 2ی ئەمساڵەوە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دەستی بە بەرزبوونەوە کردوە و ئەمڕۆش یەکەمجارە نرخی نەوت بگاتەوە ئەو ئاستە بەرزە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button