به‌وێنه… بە هۆی سەرپێچییەوە خواردنگه‌یه‌ك و دوو ئارایشتگا داخران

لڤین:
لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌هه‌ڵمه‌ته‌كانیان به‌رده‌وامن و بە هۆی سەرپێچییەوە خواردنگه‌یه‌ك و دوو ئارایشتگا داخران.
لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند؛ له‌درێژی هه‌ڵمه‌ته‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان و پشكنینی ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ی هاوڵاتیان به‌كاریده‌هێنن، لیژنه‌کان سه‌ردانی گه‌ڕه‌كی به‌ختیارییان كرد.
وتیشی: “له‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا سه‌ردانی (235) شوێنیان كردوه، له‌و ژماره ته‌نها (5) پسوڵه‌ی سه‌رپێچی تۆماركراوه و (2) شوێنیش ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن بن، به‌پێچه‌وانه‌وه شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه”.
رونیکردەوە: “به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه خواردنگه‌یه‌ك و دوو ئارایشتگا داخراون و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه سه‌رپێچی نه‌كه‌نه‌وه”.
لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ئاماژەی بۆئەوەکرد، به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئاسایش و پۆلیس و لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی له به‌ره‌به‌یانێكی زوه‌وه تا دره‌نگانێكی شه‌و به‌رده‌وام له‌ئه‌ركدان و له نوێنه‌رانی و فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان پێكهاتوون، به‌پێی شاره‌زایی و پسپۆڕێتی ئه‌ندامانی لیژنه‌كان پشكنین بۆ ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه ده‌كه‌ن رۆژانه له‌لایه‌ن دوكاندار و بازرگانه‌كانه‌وه به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت.