فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی:

دۆزینەوەی تەرمی منالێکی ١٥ مانگ تراژیدیایەکی هێجگار  ناخ هەژێن و ویژدان ڕاچەڵەکێنە

لڤین:

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ئۆكۆتبه‌ری ساڵی رابردوودا خێزانێكی كۆچبه‌ری خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ كاتی په‌ڕینه‌وه‌یان له‌ فه‌ره‌نساوه‌ به‌ره‌و به‌ریتانیا به‌ هۆی نقومبوونی به‌له‌مه‌كه‌یانه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا، ته‌رمه‌كانی چوار كه‌س له‌و خێزانه‌ دۆزرانه‌وه‌ و گه‌ڕێنرانه‌وه‌ بۆ زێدی خۆیان، به‌ڵام ته‌رمی منداڵه‌ ١٥ مانگانه‌كه‌یان نه‌دۆزرایه‌وه‌.

ره‌سوڵ ئێران نه‌ژاد و شیوا محه‌مه‌د په‌ناهی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ سێ منداڵه‌كانیان به‌ ناوه‌كانی ئانیتای ته‌مه‌ن ٩ ساڵ، ئارمینی ته‌مه‌ن ٦ ساڵ و ئارتینی ته‌مه‌ن ١٥ مانگ به‌ نیازبوون له‌ فه‌ره‌نساوه‌ به‌ نایاسایی بچنه‌ به‌ریتانیا، به‌ڵام تێكشكانی به‌له‌مه‌كه‌یان به‌یه‌كجاری كۆتایی به‌ گه‌شت و خه‌ونه‌كانیان هێنا، پاش نزیکەی دوو مانگ تەرمی منداڵە ١٥ مانگانەکە لە نەرویج دۆزرایەوە.

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی، سەبارەت بەو ڕوداوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

پاش ئه‌وه‌ كه‌ له‌ ڕۆژی یه‌كه‌می ساڵی نوێدا و له‌ قه‌راغ ئاوی دورگه‌ی كارمۆی نه‌رویج تەرمی مناڵێكی ته‌مه‌ن ١٥ مانگ دۆزرایه‌وه‌ و دوای چه‌ند مانگ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوون و پشكنینی دی ئێن ئه‌ی، دۆێنێ ٧/٦/٢٠٢١ پۆلیسی نه‌رویجی ڕایگه‌یاند كه‌ پاشماوه‌ی ته‌رمی ئه‌و مناڵه‌ هی (ئارتین) ئێران نه‌ژاده‌.  ئه‌و مناڵه‌ له‌  ٢٧مانگی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢٠  دا لەنێو باوەشی خێزانیدا لە ئاوی مارشی نیوان بەریتانیا وفەرەنسا لەگەل دایك وباوك وخۆش وبرایەکیدا بەلەمەکەیان ژێر ئاو کەوت.

دۆزینەوەی تەرمی منالێکی ١٥ مانگ  لەکەنار دورگەی ئاوی نەرویج تراژیدیایەکی هێجگار  ناخ هەژێن و ویژدان ڕاچەڵەکێنە ، دەرکەوتنی نیوە لاشەی  لەتوپەتبووی دەم ماسیە برسیەکانی مناڵێکی پانزە مانگە، شەرمەزارییەکی گەورەیە بۆ  حکومەت و دەسەلاتدارانێکی ئەوروپایی کەئیدعای دیموکراسی و مافی مرۆڤ دەکەن، دەسەلاتدارانێك کە بەخۆیان و سیاستەکانیان وە بەڕاوەستانیان لەپاڵ ئەمریکاو جەنگ و میلیتاریزمدا رۆژهەلاتی ناوەڕاستیان کردۆتە مەیدانی جەنگ و کاولکاری و ملیۆنەها ئینسانیان گیرۆدەی ئاوارەیی و مالوێرانی ودەربەدەری کردووە ودواتریش لەژێر سایەی سیاسەتی دژی پەنابەریاندا، خەڵکی هەڵهاتووی ئەم ناوچانەیان سپاردووە بە موجازەفە و بڕیاری قاچاخچیان و پۆلیسەکانی سەرسنور، بە دڵنیاییەوە دەرەنجامەکەی جگە لەبینینی وێنەکانی کارەسات، شتێکیتری لێچاوەڕوان ناکرێ. دۆخێکی ئاواش  پیویستی بە وەلامێکی ریشەیی و ڕێنیشاندەر هەیە لەپێناو بنیادنانی کۆمەڵگایەك کە مرۆڤ ناچار نەبێت خۆیان  و مناڵەکانیان لە دەریادا نقومکەن، پێویستە ریکخراوە مروڤ دۆستەکانو بەرەی ئازدیخوازو مرۆڤ دۆستی دنیا بە وەڵام بێت و سنورێك بۆ ووڵاتانی ئەوروپایی دابنێن و ئەم کارەساتانە ڕابگیرێت، لێرەشەوە خۆمان بە هاوخەمی خێزان و کەسوکاری( ئارتین) دەزانین.

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
٨/٦/٢٠٢١

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button