کەسێک بەتۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکەی دەستگیركرا

لڤین:

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆ لەشاری سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە هەستابوو بە كوشتی ژنەكەی .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، “شەوی ڕابردو کاتژمێر ٩:٣٠ خولەک لەگەڕەكی بەكرەجۆ لەشاری سلێمانی دەنگی تەقە بیسترا، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆ گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو دەركەوت كە پیاوێك فیشەكی ناوە بە ژنەكەیەوە و كوشتویەتی و هەڵاتووە”.

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕاشیگەیاندووە “دوای لێكۆڵینەوەكان و گەڕان و پشكنینەكان توانرا لە ماوەی ٣ کاتژمێردا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت”.

لەئێستادا تۆمەتبار (م ، ك ، أ) لەدایكبووی ١٩٦٨ بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

پۆلیسی سلێمانی ڕوونیشیکردوەتەوە کە “بكوژو كوژراو لەپرۆسەی هاوسەرێتی لێك جیابوونەتەوە بەڵام لە ماڵێكدا پێكەوە ژیاون”.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button