نوێنەری زەردەشتییەکان لە ئەوقافی هەرێم:
قبوڵمان نییه ئاینی ئیسلام ببێته سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی یاسادانان له‌ده‌ستوری هەرێمدا

لڤین:
نوێنەری زەردەشتییەکان لە ئەوقافی هەرێم، دەڵێت: مافی خۆمانە ئاینی زەردەشتی لەدەستوردا وەک ئاینەکانی تر بکرێنە فەرمی و بنوسرێتەوە، دەشڵێت: قبوڵمان نییه ئاینی ئیسلام ببێته سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی یاسادانان له‌ده‌ستوری هەرێمدا.
ئاوات حسامەدین، نوێنەری زەردەشتییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینەکانی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە دۆخی زەردەشتییەکان و مافەکانیان قسەی بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکای کردووە.
لەبەشێکی چاوپێکەوتنەکەدا نوێنەری زەردەشتییەکان لە ئەوقافی هەرێم ڕایگەیاندووە کە “ده‌مانه‌وێت وه‌کو ئاینه‌کانی تر مافی خۆمانه ئه‌گه‌ر هاتوو بۆنموونه له دادگاکاندا یه‌که‌م هه‌تا ئێستا له ناسنامه‌کاندا موسلیم-موسڵمان نوسراوه هه‌روه‌ها مه‌عقول نییه من زه‌رده‌شتیم یان یه‌کێکی تر زه‌رده‌شتییه له‌سه‌ر دینی ئیسلام و به‌یاسای موسوڵمان ماره بکرێت و هه‌تا ئێستاش ناسنامه‌کانمان نه‌گۆڕاوه به‌ڵام حکومه‌تی هه‌رێم پاساوی هه‌یه بۆئه‌وه ڕاسته ناتوانێت بیگۆڕێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه سه‌ر به به‌غدادین و سه‌ر به ناوه‌ندین، یاسا ده‌بێت له ناوه‌نده‌وه بگۆڕدرێت ئێمه له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌رێمێکین نا‌توانیین، هه‌ندێک گۆڕانکاری هه‌یه که ده‌بێت فشار بخرێته‌سه‌ر حکومه‌تی ناوه‌ند ئه‌و یاسایانه بگۆڕدرێت”.
هەروەها جەخت لەوەشدەکاتەوە “مافی خۆمانە ئاینی زەردەشتی لەدەستوردا وەک ئاینەکانی تر بکرێنە فەرمی و بنوسرێتەوە”.
باسی لەوەشکردووە کە ژامارەی زردەشتییەکان ڕوو لە زیادبوونە “وا پێشبینی دەکەین 300 هه‌زار که‌س لە هەرێم بوونەتە زه‌رده‌شتی”.
ئاوات حسامەدین ئەوەشی ڕاگەیاندووە “ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵمان نییه ئاینی ئیسلام ببێته سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی یاسادانان له‌ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستاندا، ئێستا ئێمه کێشه‌مان هه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی دادگاکان و شه‌رعه‌که هه‌مووی به‌ده‌ست ئه‌وانه من خۆم یان ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی تر ڕازی نابن، ئێمه ڕێوڕه‌سمی ئاینی خۆمان هه‌یه نه‌ک ته‌نها له‌سه‌ر ئیسلام هه‌ر دینێکی تریش بێت ڕازی نابین ئێمه‌ش مافی خۆمانمان هه‌یه وه‌کو دینه‌کانی تر، من وه‌کو خۆم نوێنه‌ری زه‌رده‌شتیه‌کان ڕازی نابم بێجگه له شه‌رعی خۆم له دادگاکان هیچ شه‌رعێکی تر یاسا و ڕێسا بێت بۆ من”.