وەزارەتی پەروەردە وادەی کۆتایی هاتنی خوێندنى ناو پۆلی راگەیاند

لڤین:
وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، لە قۆناغى 1 تا 11ى بنەڕەتى ڕۆژى شەممە 19ى حوزەیرانى 2021 کۆتا ڕۆژى خوێندنى ناو پۆل دەبێت.
وەزارەتی پەروەردە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت “ڕۆژى سیشەممە 22ى حوزەیرانى 2021 یەکەم رۆژى دەستپێکردنى تاقیکردنەوەکانى خولى یەکەمى ساڵە.
قۆناغی ١٢ی ئامادەیش لە ٥ ی حوزەیرانی 2021وە تاقیکردنەوەی وەرزی دووەم یان دەست پێکردووە،وەزیری پەروەردەش رایگەیاند: لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت، کە لەم مانگەدا بەڕێوە دەچێت، پرسی قەرەبووکردنەوەی زانستی و پهروهردهیی قوتابیان یان پاڵپشتیکردنیان و بەھێزکردنی ئاستیان، بە تایبەت قۆناغی ١ و ٢و٣ ی بنەڕەتی گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.