لە مانگێكدا لە سلێمانی 257 حاڵەتی سووتان تۆمار كراوە

لڤین:
تەندروستی سلێمانی، ئاشکرایکرد، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەریی جوانكاری ئیمێرجنسی لە شاری سلێمانی، 257 حاڵەتی سووتاوی تۆماركراوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشکرایکرد، لە مانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری ئیمێرجنسی لەشاری سلێمانی 257 حاڵەتی سووتاوی تۆماركراوە و چارەسەر كراون.
بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، هەر لەو ماوەیەدا 893 نەخۆش سەردانی بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاریی یان كردووە و 129 نەشتەرگەری ئەنجام دراوە و یەك نەشتەگەریان سەروو گەورە بووە و هەروەها 2846 پشكنینی تاقیگەیی كراوە و 268 چارەسەری سروشتی ئەنجام دراوە.