بارزانی یەکەی ٨٠ی خستە سەر وەزارەتی پێشمەرگە

لڤین:

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ (دووشەممە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند،” نازانین ژمارەی پاسەوان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندە، چونکە یەکەی پاسەوانی زۆر جیاواز هەن و بەگوێرەی پەیڕەوی نوێ هەموویان دەکرێن بەیەک و ڕێکدەخرێنەوە.”

لە بەشێکی تری قسەکانیدا ئاشکرای کرد کە، ” مسعود بارزانی یەکەی ٨٠ی خستووەتەسەر وەزارەتی پێشمەرگە”.

دجێگەی ئاماژە پێدانە لە درێژەی وتەکانیدا وەزیری ناوخۆی هەرێم داواکاریەکی ئاڕاستەی یەکێتی کردوو وتی،” هیوادارین برایانمان لە یەکێتیش یەکەی ٧٠ بخەنەسەر وەزارەتی پێشمەرگە”.

لەبارەی ‌گرژی و ئاڵۆزیەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی چیای مەتین، ڕایگەیاند ، “ئەوە یەکلایی بووەتەوە کە پەکەکە هێرشی کردووەتەسەر پێشمەرگە و بەرپرسیاری ڕووداوەکەن، بە جۆرێکی لێهاتووە کە ماڵ لە خاوەن ماڵ حەرامە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button