بێگەرد تاڵەبانی:

بانگێشتی کۆمپانیاکانی ئێرانمان کرد بۆ هەرێم

لڤین:

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە بەسەرۆکایەتی وەفدێکی وەزارەتەکەی ئێستا لە کۆماری ئیسلامی ئێرانە، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، نوسیویەتی،”ئەمڕۆ ٧ / ٦ / ٢٠٢١  لە میانی سەردانە فەرمیەکەمان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، بەئامادەبوونی بریکاری وەزارەت و تیمێکی باڵای وەزارەتمان، لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی ئێران کۆبوینەوە”.

هەروەها ئاماژەی بەوەیش کردووە،” لەم کۆبونەوەیەدا کە بەڕێز مورتەزا رەزایی جێگری وەزیری کشتوکاڵی ئێران بۆ بەرهەمی ئاژەڵی و زۆربەی بەڕێوەبەرانی گشتی تایبەتمەند ئامادبوو، لە نێوان هەردوو لادا جەخت لەسەر پەرەپێدانی پەیوندیەکان و هەماهەنگی لە ساغکردنەوەی بەرهەمەکان کرایەوە، بەتایبەتی له بوارەکانی بەرهەمهێنانی پیشەسازی کشتوکاڵی و پەروەردەکردنی ئاژەڵ و توێژینەوە لەسەر ئاژەڵی دەرەکی بەتایبەتی مانگای هۆڵشتاین و گونجاندنی لەگەڵ کەش و هەوای ووڵاتی ئێران و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەم لە ڕووی شیر و گۆشتی سور و کەرتی دەواجن و هەنگوین و بنەتۆ و گاوداری و بەرهەمەکانی لەقوتونان و پرۆژەکانی بەرهەمی کشتوکاڵی لەڕێگەی خانووی پلاستیکی”.
ڕایشیگەیاندووە،” هەروەها لە تەوەرێکی تری کۆبونەوەکەماندا باسی ووشکەساڵی و کێشەی ئاوی سیروان و زێی بچوکمان کرد کە سەرچاوەکەی لەوڵاتی ئێراندایە”.
لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەیشداوە کە،” بۆ مەبەستی سوود وەرگرتن لە پرۆژەکانی بونیادنانی بەنداوەکان و ئاودێری، بانگێشتی کۆمپانیاکانی ئێرانمان کرد بۆ هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی هەماهەنگی و بەرهەم هێنان بکەن لە بواری پرۆژەکانی کشتوکاڵی و ئاودێری”.


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button