میدیای پارتی:

دوو ئەفسەری پێشمەرگە لەلایەن پەکەکەوە رفێندراوە

لڤین:

ماڵپەری ( كوردستان24 )ی نزیک لە سەرۆکی حکومەت، ئەمڕۆ (  دووشەممە، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) ڕایگەیاند،” ئه‌و دوو ئه‌فسه‌ره‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی خانسۆره‌وه‌ به‌ره‌و گوندی  (بارێ ) چوون و كه‌وتوونه‌ته‌ بۆسه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار رفێندراوون “.

لە بەشێکی تری هەواڵەکەدا هاتووە،” عەقید لوقمان کولی، بەرپرسی کارگێڕی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شنگال، بە ماڵپەرەکەی راگەیاندووە ، “لە کاتژمێر ٦:٠٠ ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، هەردوو ئەفسەری هێزەکەمان بە ناوەکانی (فێرۆ میرزا عوسمان و بەدەل ئەمین عوسمان) کە ئامۆزای یەکن و لە مۆڵەتدا بوون، لە زاڵگەیەکی پەکەکە لە نێوان کۆمەڵگای خانسۆر و گوندی “بارێ” لە لایەن چەکدارانی پەکەکه‌وە دەستبەسەرکران و رفێندران”.

ئەمین عوسمان بەدەل، کە باوکی یەک لەو دوو ئەفسەرەیە و مامی ئەویترە،وتویەتی، ” هەر لە کاتی گەیشتنی دەنگۆی گرتنیان، ئێمە چووینە لای بەرپرسانی پەکەکە و داوامان لێکردن ئازادیان بکەن، بەڵام پەکەکە ئینکاری ئەوە دەکەن کە ئەم دوو ئەفسەرە لە لای ئەوان بن “.

باوکی ئەفسەرەکە وتویشیەتی، “ئێمە شایەدحاڵمان هەیە، کە چەکدارانی پەکەکە ئەو هەردوو ئەفسەرەی هێزی پێشمەرگەی شنگال گرتووە و ئێمە مۆڵەتێکمان بە پەکەکە داوە کە ئەگەر ئازادیان نەکەن ئێمە رێگایتر دەگرینە بەر”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button