مستەفا کازمی و حەیدەر عەبادی کۆبوونەوە

لڤین:

لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە ئەمڕۆ ( شەممە، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ )نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هاوپەیمانێتی نەسر، بڵاویکردەوە، ڕایگەیاندووە،” حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر لە بارەگای خۆی لە بەغدا پێشوازی لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانیی عێراق کردووە”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا، ئاماژە بەوەشکراوە، ” لەمیانەی دیدارەکەدا، هەردوولا تاووتوێی دوایین پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسیی عێراقیان کردووە، بەتایبەتی ئەو پلانانەی کە حکومەت بەنیازە پەیڕەویان بکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگییەکانی بەردەمی”.

هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو، “هەردووکیان جەختیان لە گرنگی هەڵبژاردنەکانی ئەمجارە کردووەتەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە سەختانەی کە لە ئێستادا بەرۆکی عێراقیان گرتووەتەوە”.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” کازمی وعەبادی کۆک بوون لەسەر ئەوەی کە دەبێت هەڵبژاردنەکان دووربێت لە ساختەکاریی و بەشێوەیەکی پاک و بێگەرد بەڕێوەبچێت بەچاودێریی ڕێکخراوی نەتەوە یەیکگرتووەکان، ئەوەش بە ئامانجی گۆڕانکاری ڕیشەیی لەو دۆخەی کە ئێستا وڵات پێوەی گیرۆدە بووە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button