وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان:

هەر ڕێوشوێنێك كە هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی باشتر بكات ، ئێمە هاوكارو هەماهەنگ دەبین

لڤین:

وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێم، لە ڕوونكردنەوەیەكدا کە ئەمڕۆ ( شەممە، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) بڵاویكردەوەتەوە، ڕایگەیاندووە،” لە ڕوانگەی سیاسەتی حكومەت بۆ پابەندبوون بە ڕۆڵی چاودێری (رقابی) پەرلەمان، لە ڕابردوو ئێستاشدا وەزارەتمان هەماهەنگی تەواوی لەگەڵیان هەبووە و هەمیشە سەرنج و پێشنیازو تێبینییەكانیان بۆ باشتر بەڕێوەچوونی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی بەهەند وەرگیراون”.

دەقی ڕوونکردنەوەکە:

ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی كاروباری شەهیدان وئەنفالكراوانەوە:

ئاماژە بە نووسراوی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران/ سەرۆكایەتی دیوان ژمارە (٦٢٦٨)لە ٢٠٢١/٦/١ لەسەر بنەمای نووسراوی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، ژمارە (٩٠) لە ٢٠٢١/٥/٣٠ تایبەت بە سەردانی لیژنەكانی چاكسازی لە وەزارەتمان بۆ پەرلەمانی كوردستان، ئەم خاڵانەی خوارەوە دەخەینەڕوو:
١- وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، بەشێكی گرنگە لە پرۆسەی چاكسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان و لەو میانەیەشدا هەنگاوی بەرچاوی ناوە لە وردبینی و پێداچوونەوە بە دۆسیەكانی شەهیدان و زیندانییانی سیاسی كوردستان.
٢- لە ڕوانگەی سیاسەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پابەند بوون بە ڕۆڵی چاودێری (رقابی) پەرلەمانی كوردستان، لە ڕابردوو ئێستاشدا وەزارەتمان هەماهەنگی تەواوی لەگەڵ پەرلەمانی كوردستان و لیژنە تایبەتەكانی هەبووەو هەمیشە سەرنج و پێشنیازو تێبینییەكانیان بۆ باشتر بەڕێوەچوونی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی بەهەند وەرگیراون و كاریان لەسەر كراوە.
٣- سەبارەت بە سەردانی لیژنەكانی چاكسازی وەزارەتمان بۆ پەرلەمانی كوردستان و هەر ڕێوشوێنێك كە هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی باشتر بكات، ئێمە هاوكارو هەماهەنگ دەبین، كە پێشنیازیشمان كردووە بۆ سەردانی لیژنەكانی پەرلەمان، لەو ڕەهەندەوە بووە كە سەرجەم لیژنەكانمان لەشوێنی كارەكان بەسەر بكرێنەوەو چاودێری كارەكانیان بكرێت و لیژنەكانی پەرلەمان ڕاستەوخۆ كارو دۆسیەكان ببینن و ڕاو سەرنج و تێبینییان لەسەر بدەن.
هەمووشمان مەبەستمان
خزمەتكردنی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و زیندانییانی سیاسی تێكۆشەری كوردستانە بە پابەندبوون بە یاساو بنەمای دادپەروەریی كە كرۆكی یاسای چاكسازییە…..
لەگەڵ ڕێزدا.
وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button