خشته‌ى دابه‌شكردنى موچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ڕاگه‌یەنرا

لڤین:

بەگوێره‌ی ئه‌و لیسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان کە وێنەیەکی دەست ( لڤین ) کەوتووە، لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستە و سەرۆکایەتی و خانەنشینانی سەربازی و شارستانی دابەشدەکرێت.

بەگوێره‌ی ئه‌و لیسته‌،به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ مووچه‌ی وه‌زارتی په‌روه‌رده‌ و ئه‌نجومه‌ی ئاسایش و ده‌زگای ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت.

له‌ لیسته‌كه‌ی وه‌زارتی داراییدا هاتووه‌، رۆژی دووشه‌ممه‌ مووچه‌ی هەشت وەزارەت و چەند دەستەیەک دابه‌ش ده‌كرێت.

بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارای ڕۆژی پێنچ شەممە کۆتایی دێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ٥ی ٢٠٢١ ی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە خانەنشینانی شارستانی مووچە وەردەگرن.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button