پەرلەمانی كوردستان:

داواکارین لە پەکەکەو تورکیا شەڕو ئاڵۆزییەکانی خۆیان لەهەریمی کوردستان بەدوور بخەنەوە

لڤین:

پەرلەمانی كوردستان لەبارەی ئاڵۆزیەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی چیای مەتین بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە،” پەرلەمانی كوردستان بژاردەی شەڕ بەهەموو جۆرێک ڕەتدەکاتەوەو خوازیارین شەڕی لایەنە ناکۆکەکان لەسنوورەکانی هەرێمی کوردستان دوور بخرێتەوەو دەبێت هەموو لایەک سەروەریی هەرێمی کوردستان بپاریزن”.

 

ڕاگه‌یه‌ندراوێك له‌ په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌:

بەناوی پەرلەمانی کوردستانەوە هاوخەمیی خۆمان بۆ شەهیدبوونی ئەو پێنچ پێشمەرگە قاره‌مانه‌ دەردەبرین کەبەرەبەیانیی رۆژی ٥ی ٦ی ٢٠٢١، لەدەڤەری ئامێدی، وەک ئەوەی لەڕاگەیەنراوی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە لەلایەن پەکەکەوە لەبۆسەیەکدا شەهیدکران، وێڕای پرسەو سەرەخۆشیمان بۆ خانەوادەو کەسوکاری سەربەرزیان، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ پێشمەرگە بریندارەکان دەخوازین.

پەرلەمانی كوردستان بژاردەی شەڕ بەهەموو جۆرێک ڕەتدەکاتەوەو خوازیارین شەڕی لایەنە ناکۆکەکان لەسنوورەکانی هەرێمی کوردستان دوور بخرێتەوەو دەبێت هەموو لایەک سەروەریی هەرێمی کوردستان بپاریزن و بیانوو بەدەستەوە نەدرێت بۆ شەڕو پەلامارو لەشکرکێشیی وڵاتان، بەجۆرێک کەکار بکاتەسەر ناوچەکانی کوردستان و بەهۆیەوە سەرو ماڵی هاووڵاتییانمان و سروشتی ناوچەکە بکەویتە مەترسییەوەو ریگری بکرێت لەئاوەدانکردنەوەو ئارامیی گوندەکان.

داواکارین لە پەکەکەو تورکیا شەڕو ئاڵۆزییەکانی خۆیان لەهەریمی کوردستان بەدوور بخەنەوەو بژاردەی ئاشتی و چارەسەری سیاسی بگرنەبەرو ڕێز لەدامودەزگاکانی هەریمی کوردستان و سەروەریی هەریمی کوردستان و عێراق بگرن.

 

پەرلەمانی كوردستان

٥ی ٦ی ٢٠٢١



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button