کەنەکە داوایەک ئاڕاستەی هەموو هێز و كەسایەتییە كوردستانییەكان دەکات

لڤین:

كۆنسەی بەڕێوەبەریی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (كەنەكە) لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند،” زیاتر لە ٤٠ ڕۆژە لەشاخی مەتینا و ناوچەكانی دەوروبەری، شەڕێكی سەخت لەنێوان سوپای توركیا و گەریلاكانی هەپەگەدا بەردەوامە، ئامانجی دەوڵەتی توركیا و ئەنجامەكانی ئەو شەڕە ئاشكران، سوپای توركیا، خەڵكی ناوچەكەو دێ و دێهات و ژینگەی ناوچەكەشی كردووەتە ئامانجی شەڕەكەی خۆی و لەهەوڵی ئەوەدایە هەموو ناوچەكە داگیر بكات، هەتا ئێستا ٢٢ گوندی كورد و كلدانیان چۆڵكراون و زەوی و باخەكانی خەڵك و دارستانی ناوچەكە سوتێنراون. زیاتر لە ١٥٠٠ كەسی خەڵكی ئەو گوندانە ئاوارە بوون”.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە،” ئەركی هەرە گرنگ و بەپەلە ئەوەیە ڕێگەنەدرێت كێشەكە گەورەتر بكرێت و ببێتە هۆكاری شەڕێكی ناوخۆیی، گەلی كوردستان و دۆستانی كورد بە هەستیارییەوە لە دۆخەكە دەڕوانن، پێویستە بە هەموو شێوازێك هەوڵ بدەین گرژییەكان گەورەتر نەبن، فراوانبوونی ڕووداوەكە دڵی خەڵكی كوردستان و دۆستانی دۆزەكەی دەسووتێنێت و دڵی نەیارانی خۆش دەكات و پێویستە هەموو كێشە و ئاڵۆزییەكانی نێوان هێزە كوردستانییەكان لە ڕێگای دیالۆگەوە چارەسەربكرێن. بۆ ئەو مەبەستەش، نزیكەی ساڵێكە ئێمە لە هەوڵی ئاشتی و دیالۆگی ناوخۆییداین. كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان و یەكێتی پەرلەمانتارانی كوردستان و كۆمەڵێك كەسایەتیی كوردستانیی، كۆمیتەیەكی دیالۆگی ناوخۆییان پێكهێنا و كەوتنە هەوڵدان و هەتا ئێستاش بەردەوامن”.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو،” ئێمە وەك كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان داوا لە هەردوو لایەن دەكەین كە كێشەكە بە ڕێگای دیالۆگ چارەسەر بكەن. هەروەها داوا لە هەموو هێز و كەسایەتییە كوردستانییەكان دەكەین لەو بوارەدا بە هەڵوێست بن و ڕۆڵێكی ئەرێنی ببینن”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button