قایمقامی کۆیە لەکار لادەبڕێت و رەوانەی دادگا دەكرێت

لڤین:

ئەمڕۆ ( پێنجشەمە، ٣ / ٦ / ٢٠٢١ ) بەگوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی ناوخۆ بە واژۆی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاندووە،” بڕیار درا بۆ ماوەی دوو مانگ یوسف حەسەن قایمقامی قەزای كۆیە، لە كارەكەی دوور بخرێتەوە و رەوانەی دادگا بكرێت”.

لە بەشێکی تری نوسراوەکەدا هاتووە،”هاوپێچ لەگەڵ دەقی کۆنووسی لیژنەی لێکۆڵینەوە و گشت بەرایی و وتەکان بۆتان دەنێرین کە فەرمانی وەزاریمان بە ( ژمارە ٧٩٢٥ لە ١٨ / ٤ / ٢٠٢١ )  تایبەت بە لێکۆڵینەوە لەسەر ( یوسف حەسەن حوسێن ) قایمقامی قەزای کۆیە بە مەبەستی ناردنی بۆ دادگای لیکۆڵینەوەی دەستپاکی”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button