بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ كوشتنی هاوڕێیەكی هاووڵاتیەک دەستگیركرا

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئەمڕۆ ( پێنجشەممە، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) ڕایگەیاند،” كاتژمێر ( ٤:٣٠ )ـی بەیانی ئەمڕۆ زانیاری گەیشت لەبارەی بوونی بریندارێك لەناو خواردنگەیەك لە قەزای دوكان، هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتنی دوكان دەستبەجێ‌ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و توانرا بریندارەكە ڕەوانەی نەخۆشخانە بكرێت”.

ڕونیشیكردەوە،” تۆمەتبار لەكاتی خەودا بلۆكێكی كێشابوو بەسەری هاوڕێکەیدا و هەڵاتبوو، دوای ئەوەی دادوەر فەرمانیكرد بە دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار، پۆلیسی فریاكەوتنی دوكان لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتبار دەستگیربكرێت كە بەرەو شوێنێكی تر هەڵاتبوو”.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” لەئێستادا تۆمەتبار (ج.ج.ع.) تەمەن ٢٣ ساڵ بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە، پۆلیسی سلێمانی وادەڵێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button