حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێداچوونەوە بە شێوازی دابەشكردنی كارەبا دەكات

لڤین:

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ ( پێنچ شەممە، ٣ / ٦ / ٢٠٢١ )، پڕۆژەیكی كارەبای لەقەزای كۆیە كردەوە، كە دابینكردنی ١٠ گۆڕەر بوو بۆ ١٠ وێستگەو بە گوژمەی دوو ملیار و ٧٢٨ ملیۆن دینار جێبەجێكراوە.

جێگری سەرۆكی حكومەت رایگەیاند،” ئامانجی حكومەتی هەرێم پشتبەستنە بە گازی سروشتی لە بەرھەمھێنانی كارەبا، كە تێچوونی زۆری بەرهەمهێنانی كارەبا كەمدەكاتەوە”.

هەروەها ئاماژەی بەوەیشدا، ” پێداچوونەوە بە شێوازی دابەشكردنی كارەبا دەكەین و ڕێوشوێنی توندیش دەگیرینەبەر بەرامبەر هەرجۆرە زیادەڕۆییەك كە بكرێتە سەر كەرتی كارەبا”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button