داوای گۆڕینی ئاڵای کوردستان دەکرێت لە کاتی نوسینەوەی دەستوری هەرێم

لڤین:

یونادم یوسف کەنا، پێویستە لەدەستوری هەرێم ( ئەی ڕەقیب ) سروودی نیشتمانی نەبێت‌و ئاڵای ئێستای کوردستانیش بگۆڕدرێت.

یونادم یوسف کەنا، سکرتێری گشتی بزوتنەوەی دیموکراتی ئاشوری‌و سەرۆکی لیستی ڕافیدەین لەپەرلەمانی عێراق، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا، راگەیاندووە،” سروودی ئەی ڕەقیب نیمچە توندڕەوییەکی نەتەوەیی تێدایەو ئیسلامییەکانیش دەڵێن ( ئیلحادی )تێدایە، بۆیە دەبێت هەرێمی کوردستان سروودێکی دیکەی نیشتمانی هەبێت کە ڕەنگدانەوەی هەموو پـێکهاتەکانی هەرێم بێت”.

ووتویشیەتی،” لەگەڵ ڕێزم بۆ سروودی هەرێمی کوردستان لەوانەبێت برادەرانی ئیسلامیەکانیش پێی ڕازی نەبن چونکە بەڕای ئەوان کوفر دەکات بڕگەی ( دینمان ئاینمان هەر کوردستان ) واتە سرودی نیشتیمانی دەمارگیرییەکی نەتەوەیی تێدایە و ئیلحاد- بێباوەڕی تێدایە ئیسلامیەکان وادەزانن، من دەڵێم هەندێک دەقی تێدایە کە من پێم قبوڵ نییە دەڵێت ( ئێمە ڕۆڵەی کەیخوسرەوین ) کەیخوسرەوی فارس بوو، کورد نەبووە لەبەرئەوە دەبێت سروودێک بێت کە بگونجێت لەگەڵ هەموومان ڕەنگدانەوەی هەموو ئەو پێکهاتانەی هەرێمی کوردستان بێت هەروەها ئاڵای کوردستان دەبێت ئاڵایەک بێت بۆ هەموومان پێکەوە بێت”.

هەروەها ئاشكرایشی کردووە،”دەبێت ئاراستەی دەستوری هەرێمی کوردستان ئاراستەی دەمارگیری نەتەوەیی نەبێت، بەڵکو دەبێت ئاراستەیەکی نیشتیمانپەروەری بێت ئاراستەیەکی مەدەنی بێت من بەگشتی قسەدەکەم دواتر دادپەروەری بچەسپێت لەناو ئەو دەستورە، نامانەوێت دەستورەکە توندڕەوی نەتەوەیی و دینی تێدابێت بەڵکو دەبێت مەدەنی بێت، چونکە کێشەکە ئەوەیە ئەگەر بوترێت کوردستان واتە دەوڵەتێکی نەتەوەیی کوردی چۆن ئەمڕۆ ئیسرائیل کێشەیە و تاوانبارە سبەینێ و دوو سبەیش ئێمە تاوانبار دەبین ئەگەر دەوڵەتێکی نەتەوەیی دروست بکرێت واتە مانای ئەوەیە ئەوە خاکی کوردە و بێجگە لە کورد هیچ نییە ئەمەش کێشەیەکە دەبێت باسبکرێت”.

سەبارەت بە مەسیحیەکان کە خۆیان بە نەتوەی کورد نازانن، ئاماژەی بەوەداوە کە، “بێگومان نەتەوەی کورد نیین و زمان و مێژوو و دینی خۆمانمان هەیە کە ئەمانە هەموو مقەوماتی نەتەوەیەکە بەڵام ئێمە خەڵکی یەک نیشتیمانین، خەڵکی نیشتیمانی کوردستانین بەڵام کورد نیین، ئەم نیشتمانە کوردی تێدایە، تورکمان و عەرەبیشی تێدایە بێگومان زۆرینە کوردن لەوانەیە زیاتر ( ٩٠% ) ی بێت لە هەرێمی کوردستان بەڵام ئەو نەتەوانەی تریش هەیە، هەر بۆ نمونە ئەمڕۆ ڕۆمانیا نزیکەی ٢٠ نەتەوەی بچوکی تێدایە خۆ ناڵێن ئەوانە نەتەوەی ڕۆمانیاین بەڵکو دەوترێت خەڵکی ڕۆمانیان”.

لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا، وتویشیەتی، “خەڵکی ئێمە نوێنەری خۆیان هەڵنابژێرن ئەمڕۆ نەتەوەی گەورە کە حیزبێکی گەورەیە لە شوێنێکدا پارتی بێت یان یەکێتی بێت دەتوانێت کورسیەکە بۆخۆی بباتەوە یەکێک لە دڵسۆزانی حیزبی خۆی فەرز دەکات لەناو میللەتی ئێمە ئەوکاتە نابێتە نوێنەری میللەت لەناو حکومەت دەبێتە نوێنەری پارتی لەناو میللەتی ئێمە واتە ئێستا واکراوە چوار ئەندام بەپشتیوانی برادەرانی پارتی هاتونەتە پەرلەمان یەک کەس هاتووە بەدەنگی خۆمان.”



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button