لە هەولێر کەسێک بە تۆمەتی هەوڵی ڕفاندنی دوو منداڵ دەستگیر کرا

لڤین:
لە شاری هەولێر کەسێک بە تۆمەتی هەوڵی ڕفاندنی دوو منداڵی (7 ساڵ و 8 ساڵ) دەستگیر کرا.
پۆلیسی هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە دوای ئاگاداركردنەوەی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر، كەوا لە گەڕەكی (ڕاستی) كەسێك بە ماتۆڕسكیلێكی سێ تایەی بێ ژمارە هەوڵی ڕفاندنی دوو كچی تەمەن (7 ساڵ و 8 ساڵ) دەدات، دەستبەجێ بەدواداچوونیان كردووە و توانیویانە لەسەر ڕێگای هەولێر – كەركوك، تۆمەتبارەكە بە ناوی (س.ع.ع) دەستگیر بكەن.
لە ئێستادا تۆمەتبارەکە بە مەبەستی گرتنەبەری رێكارە یاساییەكان، رادەستی بنكەی پۆلیسی (ڕاستی) كراوە.