زیاتر لە سێ تۆن توتنی نێرگەلەی بەسەرچوو لە کۆگایەکدا دەستی بەسەردا گیرا

لڤین:
لیژنەی كۆگاكانی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی، ئاشکرایکرد لەیەكێك لە كۆگاكان دەستیان گرتووە بەسەر بڕی سێ تۆن و 450 كگم توتن (معسل)ی نێرگەلە، كە ماوەی بەكارهێنانی بەسەرچووە و خاوەنەكەی بەنیازبووە بەكافتریاكانی سلێمانی بفرۆشێت.
لەشكر حەمید، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لە گەڕەكی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی لە كۆگایەكدا دەستیان بەسەر بڕی (3) تۆن و (450) كگم توتن (معسل)ی بەسەرچووی نێرگەلەدا گرتووە کە خاوەنەكەی بەنیازبووە ئەو توتنە خراپبووە ماوە بەسەرچووە بە كافتریاكانی شاری سلێمانی بفرۆشێت و ساغی بكاتەوە.
سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، كێشانی نێرگەلە لەڕووی تەندروستییەوە زیانی چەند هێندەی جگەرەیە، ئەگەر پێداویستییەكانیشی بەسەرچووبن، یان خراپ بووبن ئەوا زیانەكەی چەند بەرامبەرە.
وتیشی: دوابهدوای دهستبهسهرداگرتنی ئهو توتنە بهسهرچووه به فهرمانی قائیمقامی سلێمانی لهلایهن لیژنهی لهناوبردنهوه لهناو براو خاوهنهكهیش ڕووبهڕووی رێكاری یاسایی توند دهكرێتهوه.