هۆشداریی لە بارەی وشکبوونی گەورەترین کێڵگەیەکی نەوتی کوردستانەوە دەدرێت

لڤین:

پەرلەمانتارێکی کوردستان، هۆشداریی لە بارەی وشکبوونی گەورەترین کێڵگەیەکی نەوتی کوردستانەوە دەدات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە کێڵگەی نەوتی تەقتەق، بەهۆی ئەو فشارەی لێی دەکرێت ئاستی بەرهەمهێنانی لە 148 هەزارەوە بۆ 7 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە دابەزیوە.

عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری کوردستان، لە نامەیەکدا کە وەک خۆی دەڵێت “دوا نامەیەتی” کە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردوەتەوە، هۆشداریی لە بارەی وشکبوونی گەورەترین کێڵگەیەکی نەوتی کوردستان، کە (کێڵگەی نەوتی تەقتەق)ە دەدات.

لە بەشێکی نامەکەیدا ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت: ساڵی 2015، بەرھەمی کێڵگەی نەوتی تەقتەق (148) ھەزار بەرمیل بوو، بەھۆی ئەو فشارە زۆرەی لە بیرە نەوتیەکان کرا، ساڵ بەساڵ بەرھەمی ئەم کێڵگە کەمی کرد، بڕێکی زۆر ئاو داخڵی بیرە نەوتیەکان بوو.

ئاشکراشیکردووە کە ئێستاش بەرھەمی نەوت نزیکەی (7) ھەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەیە و بەمەش گەورەترین کێڵگەی نەوتی کوردستان بەرەو وشکبونی یەکجاری دەڕەوات.

دەقی نامەکەی عەلی حەمە ساڵح:

دوا نامە لە بارەی وشکبوونی کێڵگەی نەوتی تەقتەق

گەورەترین کێڵگەی نەوت بۆ وشکبوون

بەھۆی ئەو فشارەی لە بیرە نەوتییەکانی ئەم کێڵگە کرا، بڕێکی زۆر ئاو داخڵبوو، ھەموو ساڵێک ھۆشداری دەدەین کە ئەم دۆخەی کێڵگەی نەوتی تەقتەق چارەسەر بکرێت.

ساڵی 2015، بەرھەمی کێڵگەی نەوتی تەقتەق (148) ھەزار بەرمیل بوو، ساڵ بەساڵ بەرھەمی ئەم کێڵگە کەمی کرد، بەھۆی ئەو فشارە زۆرەی لە بیرە نەوتیەکان کرا، بڕێکی زۆر ئاو داخڵی بیرە نەوتیەکان بوو.

دواتر کۆنتڕۆڵ نەکراو بودجەی پێویستیشی بۆ تەرخان نەکراوە… بەردەوام نامەی ھۆشداریمانداوە بەڵام کەس گوێی نەگرت..

سەرەتای ساڵی 2015 بەرھەمی ڕۆژانەی نەوت لە (148) ھەزار بەرمیلەوە ھات بۆ (88) ھەزار بەرمیل.

ساڵی 2017 گەیشتە (18) ھەزار بەرمیل.

ساڵی 2020 گەیشتە (9.670) بەرمیل نەوتی نەوتی ڕۆژانە.

ئێستاش بەرھەمی نەوت نزیکەی (7) ھەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەیە و بەمەش گەورەترین کێڵگەی نەوتی کوردستان بەرەو وشکبونی یەکجاری دەڕەوات.

کۆمپانیای سەرکار genel energy تورکی و ttopco یە..

چەندین جاریش ھەوڵدراوە لە دەرەوەی کۆمپانیاکە لێکۆڵینەوەی زانستی لەسەر بکرێت بۆ دیاری کردنی ھۆکارەکان بەشێوەیەکی وردتر،  ڕێگا نەدراوە!

ئەمە دوایەمین نامەی منە لەسەر ئەم پرسە، شەش ساڵە داوادەکەم ڕێگا لەم وشکبوونە بگیرێت و بودجەی پێویست تەرخانبکرێت، کەس گوێ ناگرێت… کەسیش باکی نیە…

بەدڵنیایی لە بەردەوامبوونی ئەم پرۆسەی ئێستا وشکبوونی یەکجاری ڕوودەدات..

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button