رێکخراوی هه‌نگاو: 17 کۆڵبەر کوژراون و بریندار بوون

لڤین:

رێکخراوی هه‌نگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئاماری مانگی ڕابردووی قوربانیانی کۆڵبەری ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، لەمانگی ئایاردا، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان 17 کۆڵبەر کوژراون و برینداربوون، کە زۆربەیان بەتەقەی هێزە ئەمنییەکان بووە.

رێکخراوی هه‌نگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، کە چاودێریی ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان دەکات، ئاماری مانگی ئایاری ئەمساڵی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکەش لەو مانگەدا چوار کۆڵبەر کوژران و (13) کۆڵبەریش لە سنورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان برینداربوون، کە یەکێک لە بریندارەکان بە تەقەی هێزەکانی تورکیا بریندار بووە، یەکێک لە کۆڵبەرەکانیش بەهۆی تەقینەوەی مینەوە گیانی لەدەستداوە، هەروەها بەگشتی 82٪ی ڕووداوەکان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران بووە.

بەپێی ئامارەکە، زۆرترین ژمارەی ڕووداوەکان لە سنوری پارێزگای سنە تۆمار کراون کە 7 روداو بووە، کوژراوەکانیش خەڵکی پارێزگاکانی ورمێ و کرماشان بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button