پێشمەرگە و هاوپەیمانان هێرشیان كردە سەر داعش

لڤین:
هێزەکانی پێشمەرگە و هاوپەیمانان لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا لە نزیک خورماتوو، هێرشیان کردە سەر داعش و ژمارەیەک چەکداریان کوشت.
لە نزیک گوندی داودە-ی سەر بە قەزای خورماتوو،هێزەکانی پێشمەرگە و هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان بۆ سەر چەند حەشارگەیەکی داعش ئەنجامدا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، فڕۆکە و هێلیکۆپتەری جەنگی بەکارهێنراوە و لە ئەنجامدا 8 چەکداری داعش کوژران و دوو ئۆتۆمبێل و دوو ماتۆڕسکیلی چەکدارانی داعش سووتێنراون.
ئامانج لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشکە کۆتایی هێنانە بە جموجۆڵەکانی داعش، کە ماوەیەکە چەکدارانی داعش لەو سنورانە دەستیان بە جموجۆڵ کردووەتەوە و چەند جارێکیش پەلاماری سەنگەرەکانی پێشمەرگەیان داوە.