هۆكارەكانی ئاوساوی قاچ بزانە

لڤین:
پزیشكێکی پسپۆری هەناوی و شەكرە، هۆكارەكانی ئاوساوی قاچ ڕووندەکاتەوە.
ئاوساوی قاچەكان چەندین هۆكاری هەیە:
– ئەگەر هەردوو قاچەكان بئاوسێت لەوانەیە بەهۆی نەخۆشی سستی دڵ و لەكاركەوتنی گورچیلە و بەمۆمبونی جگەر و بەفێرۆچوونی پڕۆتینی خوێن و نەخۆشی گەنم و سەوەفانی ئەژنۆ و ڕۆماتیزمەی ئێسقان و غودەی تەمەڵ و گیرانی بۆڕیە لیمفەكانی قاچ.
– هەندێ دەرمانیش ئەبێتە هۆی ئاوساوی هەردوو پێیەكان وەكو حەبی زەختی ئەملۆدیپین و حەبی ستیرۆید و حەبی ڤۆلتارین.
– ئاوساوی یەك قاچ لەوانەیە بەهۆی زەبری دەرەكی و گیرانی خوێنهێنەرە قووڵەكان و دەوالی و تەقینی كیسی ژێر ئەژنۆ و هەوكردنی پێست و دەردەشا و نەجۆڵانی پەلەكان و جەڵتەی مێشك دروست بێت.
د.داهات حەوێزی
پزیشكی پسپۆری هەناوی و شەكرە