هەواڵێکی ناخۆش بۆ کۆچبەرانی ڕێگای ئەوروپا

لڤین:

پڕۆژەیاسایەکی وڵاتی یۆنان دیپۆرتکردنەوەی ئەو کۆچبەرانەی ڕوو لە وڵاتانی ئەو روپا دەکەن “خێراتر و توندتر” دەکات.

وەزارەتی کۆچی یۆنان پڕۆژەیاسایەک پێشکەشی حکومەت دەکات کە بەهۆیەوە ڕێکارەکانی دیپۆرتکردنەوە و ناردنەوەی کۆچبەران بۆ ئەو وڵاتەی لێوەی هاتوون خێراتر و توندتر دەکات.

ئاژانسی هەواڵیی ekathimeriniی یۆنانی ئاشکرایکرد، وەزارەتی کۆچی یۆنان ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو پڕۆژەیاساکەی پێشکەشی حکومەت کردووە و دواتر ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت بۆ پەسەندکردن.

ئامانج لە پرۆژەیاساکە سوککردنی ئەو بارە قورسەی کۆچبەرانە کە ئێستا کەوتووەتە سەر ناوەند و کەمپەکانی کۆچبەران لەسەر دورگەکان و خاکی سەرەکی یۆنان، بەپێی دواین ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، لەئێستادا نزیکەی 10 هەزار کۆچبەر لە پێنج کەمپی سەرەکی دورگەکاندا نیشتەجێبوون لەکاتێکدا ئەو دورگانە تەنها شوێنی شەش هەزار کۆچبەر دەبێتەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، پڕۆژەیاساکە ژمارەی دیپۆرتکردنەوەکان زیاتر دەکات، واتە هەرکاتێک کۆچبەر لەسەر سنور و لەناو ئاوەکاندا دەستگیردەکرێت و بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان مافی وەرگرتنی مافی پەنابەری نییە خێراتر دەنێردرێنەوە بۆ ئەو وڵاتەی لێوەی هاتووە، چونکە پێشتر کات و ڕێکاری زیاتری دەویست.

هەروەها یاساکە مافی بەجێهێشتنی خۆبەخشانە نادات بە کۆچبەران ئەگەر هاتوو لەژێر مەترسیدا بوون، ئێستا دەتوانن کاتێکی زیاتر لە یۆنان بمێننەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button