شوان بەرزنجی:

وەزارەتی دارایی هەرێم داوای ناوی دایكی فەرمانبەران دەكات

لڤین:

شوان بەرزنجی ڕۆژنامە نوسی نزیک لە سەرۆکی حکومەت، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، ڕایگەیاندووە،”سەرچاوەیەکی بەرپرس لە یەکێک لە گەنجینەکان پێی ڕاگەیاندم، وەزارەتی دارایی داوای لێکردووین ناوی دایکی فەرمانبەرانیان بۆ ڕەوانە بکەین”.
ئاماژەی بەوەیشداوە کە،”سەرچاوەکە ڕوونی کردەوەتەوە داوای میلاکی فەرمانبەرانیان کردووە هەمیشەیی و گرێبەست٫ بەڵام ئەوەی جیاواز و سەیرە ئەمجارە داوای ناوی سیانی دایکی فەرمانبەر دەکەن”.
سەبارەت بەوەی ناوی دایکی فەرمانبەریان بۆ چییە؟ ،سەرچاوەکە گوتی،” وەکو زانیومانە بۆ پرسی دوو مووچەیی و بایۆمەتریانە”.
لە کۆتایدا ئاماژەی بەوە داوە کە،” سەرچاوەکە ئاشکراشی کرد پاش ئەوەی دارایی زانیاری تۆماری بایۆمەتری فەرمانبەرانیان داواکرد و پەنجەمۆری هەموو فەرمانبەرێکیان وەرگرت، ئیستا خشتەکەیەکی تر نێردراوە و داوای ناوی سیانی دایکی فەرمانبەریش دەکەن و دەبێ بەشی دۆسیە و میلاک و خۆیەتی وەزارەت و فەرمانگەکان ئەو زانیارییه پڕبکەنەوە و بیدنەوە بە گەنجینەکان تاوەکوو بدرێتەوە دارایی”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button