کەسێک بە تۆمەتی نوشتەکردن و فریودانی ژنان و گەنجان دەستگیر کرا

لڤین:

لە شاری هەولێر، لە لایەن پۆلیسی ڕێککاریی، کەسێک بە تۆمەتی نوشتەکردن و فریودانی ژنان و گەنجان دەستگیر کرا.

بەشی پۆلیسی ڕێککاریی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لە گەڕەکی مامۆستایانی شاری هەولێر تۆمەتبارێکیان بە ناوی (د.ھ.ق) تەمەن (32 ساڵ) بە تۆمەتی نوشتەکردن و فریودان و هەڵخەڵەتاندنی ئافرەتان و گەنجان دەستگیر کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر و گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان، ڕادەستی دادگا کراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button