نێچیرڤان بارزانی: به ڕێز و شكۆوه یادی مام جه‌لال ده‌كه‌ینه‌وه

لڤین:
نێچیرڤان بارزانی، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حزبەکەیانەوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی ئەنجامدا و ڕایگەیاند، یەکێتی، یه‌كێكه له‌و لایه‌نانه‌ی خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی به‌هێز و سه‌ره‌كین له پرۆسه‌ی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتداری له هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا، وتیشی: به ڕێز و شكۆوه یادی مام جه‌لال ده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له یادی 46 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیدا، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئەنجامدا و پیرۆزبایی له خۆیان و ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی و مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ته‌واوی كادیران و جه‌ماوه‌ر و لایه‌نگرانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی لە پەیوەندییەکەدا “دووپاتی كردوەتەوە كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك هێزێكی سیاسیی سه‌ره‌كیی كوردستان خاوه‌ن ڕۆڵێكی دیاره له مێژووی خه‌بات و تێكۆشانی ئازادیی و به‌دیهێنانی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستاندا، ئه‌مڕۆش یه‌كێكه له‌و لایه‌نانه‌ی خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی به‌هێز و سه‌ره‌كین له پرۆسه‌ی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتداری له هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا”.
نێچیرەڤان بارزانی هەروەها “ڕۆڵ و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ته‌واوی لایه‌ن و پێكهاته‌كانی له‌پێناو ته‌بایی و یه‌كڕیزی و پێكه‌وه‌یی و پاراستنی ماف و ده‌سكه‌وته‌كان و ئێستا و داهاتووی گه‌لی كوردستاندا به گرنگ و پێویست زانی” هاوکات “سڵاو و دروودی بۆ گیانی خوالێخۆشبوو سه‌رۆك مام جه‌لال نارد و دووپاتی كرده‌وه كه به ڕێز و شكۆوه یادی ده‌كه‌ینه‌وه”.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم، لای خۆیانه‌وه هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سوپاس و پێزانینی خۆیان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان بۆ په‌یوه‌ندی و پیرۆزباییی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نیشان دا و جه‌ختیان له ته‌بایی و یه‌كڕیزی و پێكه‌وه‌یی له‌پێناو پاراستنی ماف و ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستاندا كرده‌وه”.