كۆمەڵ سەبارەت بە دەنگۆی وەرگرتنی پارە لە یەکێتی و پارتی ڕوونکردنەوە دەدات

لڤین:

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە هەندێک مالپەڕ و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی هەواڵیک بڵاو کرایەوە کە تێیدا هاتبوو کە کۆمەڵی دادگەری کوردستان مانگانە پارە لە حزبەکانی دەسەڵات وەردەگرێت، وتەبێژی کۆمەڵ لەوبارەیەوە، لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئەوهەواڵەی ڕەتکردەوە.

دەقی ڕوونکردنەوەکە:

روونکردنەوەیەك لە كۆمەڵی دادگەری كوردستانەوە

 

یٔەو زانیاریانەی لە ژمارەیەك لە ماڵپەڕو سۆشیال میدیا باسکراون، گوایە كۆمەڵی دادگەری لە دەرگای جیاوازەوەو لە هەردوو حزبی دەسەڵاتدار پارە وەردەگرین، رایدەگەیەنین كە یٔەو زانیاریانە ناڕاستن و رەدی دەكەینەوە .

کۆمەڵی دادگەری سەرچاوەی داھاتی دیارو شەفافە، نە کۆمپانیای ھەیە نە سیاسەتی بۆ بازرگانیە، نە ھیچ سەرچاوەیەکی داھاتی لەبەردەستە تاکو بۆ مەرامی خۆی بەکاریھێنابێ، یٔەم جۆرە ناڕاستیانەش بۆ مەرامی تایبەت لەم کاتەدا دەوروژێنرێت.

وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری کوردستان

٣١-٥-٢٠٢١

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button