مامۆستایەک لە کاتی مەلەکردن لە ناحیەی شۆڕش خنکا

لڤین:

“شەریف ڕەحیم”جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ، ئێوارەی ئەمڕۆ ( دووشەممە، ٣١ی ئایاری ٢٠٢١ )، بەکوردسات نیوزی ڕاگەیاندووە،” گەنجێک کە پیشەی مامۆستایەو دانیشتوی سەنتەری قەزای چەمچەماڵە، بەمەبەستی سەردانیکردن چۆتە گوندی ئەحمەد لەوەنی سەربە ناحییەی شۆڕش، دواتر بەمەبەستی مەلەکردن چونەتە بەنداوی گوندەکە، لە ئاوەکەدا خنکاوە”.

لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوەیشداوە کە،”دوای گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی و تەندروستیی، تەرمەکەیان ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کردوە، کەسوکاریشی ھیچ سکاڵایەکیان تۆمار نەکردووە، ھاوکات پزیشکی دادی سلێمانیش ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، بەپێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە خۆی لەئاودا خنکاوە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button