وەزیری دارایی هەرێم بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت

لڤین:

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەری پیوكەی میدیای راگەیاندوە،” ئەوان وەكو پەرلەمان  بەرچاو روونیان نیە لەوەی حكومەت چۆن دەستكاری دەرماڵەی فەرمانبەران دەكات، بۆیە بڕیارە سبەینێ‌ لە پەرلەمان میوانداری وەزیری دارایی بكەن و  روونكردنەوەیان پێ‌ بدات”.

سەبارەت بە دەرەماڵەی مووچەخۆران، وتویشیەتی،” دەرماڵەكان بەشێكی گرنگی مووچەی فەرمانبەران پێكدەهێنن، بۆیە ناكرێت بە مەبەستی لێبڕین و كەمكردنەوەی مووچە دەستكاری دەرماڵەكان بكرێت”.

لە درێژەی لێدوانەکەیدا، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی ئاشكراكردوە،” كە لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی پڕۆژەی چاكسازیدا پێداچوونەوەی بە سەرجەم دەرماڵەكان دەكرێت و ئەو كەسانەی ناشایستەبن دەرماڵەكانیان دەبردرێت بە پێچەوانەشەوە رەنگە هەندێك دەرماڵەی تر بۆ بەشێك لە فەرمانبەران زیادبكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button