جوتیارانی هه‌رێم ده‌توانن به‌رهه‌مه‌كانیان هەناردەی پارێزگاکانی تری عێراق بکەن

لڤین:

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بۆ لەمەودوا رێگاکان کراوەن بۆ هەناردەکردنی بەرهەمە ناوخۆییەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان،لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوك،نوسیویەتی ،” دوابەدوای هەوڵە بەردەوامەکانمان بۆ مەبەستی ساغکردنەوە و هەناردەکردنی بەرهەمەکانی ناوخۆی جوتیاران بۆ بازاڕەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق و ئاراسته كردنی نوسراوێك له لایەن سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ بڕیاردرا بە کردنەوەی بازاڕەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق بەڕووی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ مەبەستی هەناردەکردنی بەرهەمی ناوخۆی.”

هەروەها ئەوەشی خستوەتە ڕوو،” لە ئێستادا وەزیری کشتوکاڵی عێراق و شاندێکی یاوەری لە هەولێرن بۆ مەبەستی بەسەرکردنەوەی پرۆژەکان و پەرەپێدانی پەیوندییەکان، ئەمڕۆ ئێوارەش بەئامادەبونی هەردو تیمی وەزارەت کۆبونەوەیەکی هاوبەش و گرنگ ئەنجام دەدرێت بۆ گفتوکۆ و چارەسەرکردنی کێشە پەیوەندیدارەکانی نێوان هەردو لا.”

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button