بەرێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم:

تا ئێستا ھیچ ڕێنماییەکی فەرمی بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج لەلایەن وڵاتی سعودیەوە بۆ ئەمساڵ دەرنەکراوە

لڤین:

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم، ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە ئەنجامدانی حەجی ئەم ساڵ و هەندێک پڕو پاگەندەی کۆمپانیاکانی حەج و عومرە، بڵاو کردەوەو ڕایگەیاندووە،”تاوەکو ئێستا ھیچ رێنمایەکی فەرمی بۆئەنجامدانی فەریزەی حەج لەلایەن ووڵاتی عەرەبستانی سعودیەوە بۆئەمساڵ ٢٠٢١ دەرنەکراوە”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،”ھەندێ جار لێرە لەوێ بەڕێگەی راگەیاندن و سۆشیال میدیا رێکلامی بەشێک لەکۆمپانیاکان دەبینرێ و پروپاگەندەی (حەجی بازرگانی) دەکەن و داوا لەھاوڵاتیان دەکرێ خۆیان ناونووس بکەن بۆئەومەبەستە، لێرەوە رادەگەێنین پرۆسەی فەریزەی حەج تەنھا لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیەوە دەبێت”.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” ئاگاداری ئەو کۆمپانیایانە دەکەینەوە کەبەم کارە نایاساییە ھەڵساون بەزووترین کات پروپاگەندەکانیان راگرن بەپێچەوانەوە رێکاری یاسایی و کارگێریان بەرامبەر دەگیرێتەبەر”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button