گرێبه‌ستی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بە ئەلیکترۆنی دەکرێت

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، لەسەرەتای مانگی حوزەیرانەوە بڕیاری کارکردن بە گرێبەستی ئەلیکترۆنی بۆ کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەخرێتە کار

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، لە ئاگادارییەکدا،کە ئەمڕۆ ( ٣٠ی ئایاری ٢٠٢١ ) ئاراستەی پێشانگا و کۆمپانیاکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی کردووە، ڕایگەیاندووە،” له‌ رۆژی ( ١/ ٦ / ٢٠٢١ ) بڕیاری كاركردن به‌ گرێبه‌ستی ئه‌لیكترۆنی ده‌خرێته‌كار بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا رونیشكراوه‌ته‌وه‌، “ئەو بڕیارەش وه‌ك هه‌نگاوێكە بۆ ئاسانكاری و گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی ئۆتۆمبێل له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا”.

لە کۆتاییشدا هاتووه‌، “پێویسته‌ پێشه‌نگا ‌و كۆمپانیایه‌كان تا رۆژی ( ١٥ / ٦ / ٢٠٢١ ) خۆیان له‌گه‌ڵ سیستمی گرێبه‌ستی ئه‌لیكترۆنی بگونجێنن به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌ته‌كانی هاتوچۆ مامه‌ڵه‌كانیان كاری پێناكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button