فڕۆكەخانەی هەولێر لەبارەی لێسەندنی ١٥٠ دۆلار لە پێشمەرگەیەكی خاوەن پێداویستی تایبەت ڕوونکردنەوە دەدات
لڤین:
فڕۆکەخانەی هەولێر، لیژنەیەك پێكهێناوە بۆ لێكۆڵینەوە لە بابەتی لێسەندنی بڕی ١٥٠ دۆلار لە پێشمەرگەیەكی خاوەن پێداویستی تایبەت لەبەرامبەر سەرخستنیدا بۆ ناو فڕۆكە
پاش ئەوەی ئەمڕۆ ( شەممە،٢٩ی ئایاری ٢٠٢١ ) لە نوسراوێکدا، هاووڵاتیەک بەناوی ( بە ناوی کامەران مەحمود ) کە پیشەی پێشمەرگەیەو خاوەن پێداویستی تایبەتە، رایگەیاند،” لە فڕۆكەخانەی هەولێر بەزۆر ناچاریان کردوە ( ١٥٠ دۆلار ) بدات بە کۆمپانیایەک لەبەرامبەر یارمەتیدانی بۆ سواربونی ئەو فڕۆکەیەی کە دەیگەیاندەوە ئەڵمانیا، لە کاتێکدا ئەو دو برای خۆی لەگەڵی بوەو پێویستی بەو کۆمپانیا نەبوە کە ئەو پارەیەی لێسەندوە”.
هەروەها ئاماژەی بەوەیشداوە،” کۆمپانیاکە ناوی ( Flyerbil ) فلای-ئەربیل-ە، و لە فڕۆکەخانە پێیان وتوە کە ناهێڵن سواری فڕۆکەکە ببێت گەر ئەو پارەیە نەدات بە کۆمپانیاکە، دوای ئەوەی ناچاریان کردوە ( ١٥٠ دۆلار ) بدات، چەند کارمەندێکی ئاسیایی و بیانییان هێناوە یارمەتی بدات و سواری فڕۆکەکەی بکات کە هیچ لە زمانی ئەم تێنەگەیشتون و زۆر ئازاریان داوە، تەنانەت جانتای کەلوپەلەکانیشیان بەزۆر خستۆتە باوەشی خۆی و ئەمەش هەم دیسان ئازاری داوە چونکە ئەو بە رادەی لەسەدا ( ١٠٠ ) توشی شەلەلی روباعی بوە لە ساڵی ( ١٩٩٨ )ەوە”.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، لە رونكردنەوەیەكدا، سەبارەت بەو بابەتە، رایگەیاند”دوابه‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی لێسه‌ندنی پاره به بڕی ١٥٠ دۆلار بۆ سه‌رخستنی پێشمه‌رگه‌یه‌كی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت به ناوی (كامه‌ران مه‌حمود) له‌لایه‌ن كۆمپانیای (فڵای ئه‌ربیل)ه‌وه. ده‌ستبه‌جێ لیژنه‌یه‌كمان پێكهێناوه به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌م بابه‌ته، هه‌رچی زوه راستی روداوه‌كه‌و ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی لیژنه‌كه بۆ رای گشتی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه.”
دەقی رونكردنەوەكە:
رونكردنه‌وه‌یه‌ك له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه
دوابه‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی لێسه‌ندنی پاره به بڕی 150 دۆلار بۆ سه‌رخستنی پێشمه‌رگه‌یه‌كی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت به ناوی (كامه‌ران مه‌حمود) له‌لایه‌ن كۆمپانیای (فڵای ئه‌ربیل)ه‌وه. ده‌ستبه‌جێ لیژنه‌یه‌كمان پێكهێناوه به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌م بابه‌ته، هه‌رچی زوه راستی روداوه‌كه‌و ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی لیژنه‌كه بۆ رای گشتی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه.
تێبینی/ به‌وپێیه‌ی گه‌شتیاری خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، پڕۆسیجه‌ری تایبه‌ت به خۆی بۆ دانراوه سه‌باره‌ت به سه‌رخستنی بۆ ناو فڕۆكه. بۆیه ئه‌م ئه‌ركه سپێردراوه به به‌شی (Ground Handling Service).
بڕی پاره‌ی دیاریكراو بۆ سه‌رخستنی گه‌شتیاری خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بۆ ناو فڕۆكه، ده‌بێت هێڵه ئاسمانییه‌كان بیده‌ن به به‌شی (Ground Handling Service) و نابێت ئه‌و پاره‌یه خودی گه‌شتیاره‌كه بیدات.
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21