داعش گەنجێكی كوردی بە دیلی شەهید كرد

لڤتن:

جەلال بابان،گەنجێكی هەژاری جوتیاری دانیشتووی گوندی ( نارین ) ی سنوری گەرمیان،بوو، نزیکەی دوو ساڵ پێش ئێستا لەكاتی چون بۆسەر كار لەلایەن داعشەوە رفێندراوە،دواتر داعش مەرجی ئەوەی بۆ ئازادكردنی دانابوو كە دەبێت ژنێكی دەستگیركراوی داعش كەلەلای حكومەتی هەرێم زیندانە ئازاد بكرێت،هەرچەندە ژنەكە ئازاد كرا،بەڵام داعش جەلال بابانیان ئازاد نەكردو پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ماڵپەرو پەیجەكانی داعش لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان دیمەنی ساتی شەهید كردنی جەلال بابانیان بەگرتەی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button