ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا پاڵپشتی بۆ کازمی ڕاگەیاند

لڤین:
ئەمریکا، سەبارەت بە ڕووداوهكانی دوێنێو شهوی ڕابردووی بەغدا، هەڵوێستی خۆی دەربڕی و ڕایگەیاند، پاڵپشتییەکی بەهێزی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن، بۆ سەپاندنی یاساو شکۆی دەوڵەت لەعێراق.
ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لەڕاگەیەندراوێکدا وێڕای ئیدانەکردنی ڕووداوەکانی دوێنێ و شەوی ڕابردووی بەغدا کە بە هۆی دەستگیر کردنی فەرماندەیەکی حەشدی شەعبیەوە دروستبوو، ئاشکرایکرد، “بەهێزەوە پاڵپشتی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقو حکومەتەکەی دەکەین، بۆ سەپاندنی یاساو ڕێگەخۆشکردن بۆ هەڵبژاردنێکی پاکو ئازاد لەعێراق”.
ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ڕاشیگەیاندووە کە “پاڵپشتییەکی بەهێزی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەین، بۆ سەپاندنی یاساو شکۆی دەوڵەت لەعێراقدا”.
دوێنێ لە دوای دهستگیركردنی فهرماندهیهكی حهشدی شهعبی لەئەنبار لهسهر بڕیاری مستهفا كازمی، بەشێک لە گروپە چەکدارەکانی حەشدی شەعبی بۆ ماوەیەک ناوچەی سەوزیان گەمارۆدا و دواتریش كازمی ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و چەکدارەکانی حەشدی شەعبی کشانەوە، بەڵام شەوی ڕابردوو سوپای عێراق بە تانک و چەکی قورسەوە لە شەقامەکانی بەغدا بوون.