بیھێنە پێش چاوت، ماڵ و منداڵت ٣ مەتر لە دووری خەزانێکی نەوت و غازەوە بخەون

لڤین: وەرگیراوە لە فەیسبووکی دابان محەمەد
بیھێنە پێش چاوت، ماڵ و منداڵت ٣ مەتر لە دوو خەزانێکەوە بخەون، کە ھەزاران لیتر بەنزین و غاز و گازی تێدایە!
لەڕیزی مەتاری سلێمانی و بەرامبەر بەنزینخانەی دەروازە، ڕێگەپێدان بۆ کردنەوەی بەنزینخانەیەک کراوە، خەزانی بەنزین و غاز و گازەکەی، ٣ مەتر لە ژوری نوستنی ماڵێکەوە دوورە، جگەلەوەی بۆری ئاوی سلێمانی-دوکان بەژێریدا دەڕوات.
مۆڵەت و ڕێگەپێدان و کردنەوەی بەنزینخانە، چەندین مەرج و پێوەر و ڕێنمایی ھەیە:
١- سەنتەری شار قەدەغەیە
٢-لەناو سەنتەرەخزمەتگوزارییەکانی: گەڕەک، کۆمەڵگا نیشتەجێکان قەدەغەیە
٣- لەسەر شەقامە مەحەلیەکانی ناو گەڕەکە نیشتەجێکان قەدەغەیە
٤-وێستگەی سوتەمەنی تر، بەرامبەر ٢٥٠ مەتر کەمتر نەبێت
٥-پێویستە لەکاتی دانانی بەنزینخانە ڕەچاوی محرەماتی بۆری گواستنەوەی ئاو بکرێت
ئەمانە و چەندین مەرجی تر تایبەت بە سەلامەتی و ژینگە و سەوزایی و ھتد…. ھەیە، جگە لەوەی بەشێکی ڕێنماییەکان پەیوەستن بە چەند یاسا و بڕیارێکی ترەوە…
واژۆی پارێزگار و چەند فەرمانگەیەک شوێنی یاسا و بڕیار و ڕێنماییەکان ناگرێتەوە(( ھەر کارێکی نایاسایی بە چەند واژۆیەکی تەنسیق! نابێتە یاسایی))، ئەم دۆسیە و چەند دۆسیەیەکی تری ھاوشێوە، لەگەڵ ئاشکراکردنیان، ڕەوانەی دیوانی چاودێری دارایی و داواکاری گشتی دەکەین، بۆ لێکۆڵینەوە لەو واژۆیانە و موتابەقەی بەیاسا و بڕیار و ڕێنماییەکان.
ئێستاش خانوەکە چۆڵکراوە، پەیامی خاوەنەکەی وەک خۆی دادەنێم.
…………..
سلاو من خانوەکەم روکن نیە حکومەتی سلێمانی مالی کاول کردوم لەبەر خاتری خاترداران، تکات لێ ئەکەم بچۆ سەیری بکە خانوەکەی من لە ٢٠١٦ دروست کراوە، بەنزینخانەی چۆمان لە ٢٠١٩ دروستیان کردوە ژوری نوستنەکەم وابەپشتیوە لە فەیسبوک بۆم شیکردویتەتەوە، لەریزی مطاری سلیمانی بەرامبەر بەنزینخانەی دەروازە، گوناە باری سەرەکی پارێزگاری سلێمانی بەرێزە، قسەم لەگەڵ کرد ئەلێم بۆ واتان کرد ئەلێ کاکە دائرەکان ئیمزایان کردوە بۆیە منیش ئیمزام کرد بۆ ئاگاداری بۆری ئاوی دوکان سلێمانی بەژێریا ئەروات .

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button