میدیای تورکیا: راهێنەرانی هۆڵەندی و ئەمریکی راهێنان بە پەکەکە دەکەن

لڤین:

میدیاکانی تورکیا رایانگەیاند، ڕاهێنەرانی هۆڵەندی ‌و ئەمریکی سەرپەرشتی چۆنێتی بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان کردووە لەلای پەکەکە و ئەو هێزەش خاوەنی 41 فڕۆکەیە و داواشی کردووە 120 دانەی دیکەی پێ بفرۆشرێت.

ڕۆژنامەی خەبەر تورک بڵاویکردەوە، پەکەکە خاوەنی 41 جۆر لەفڕۆکەی نموونەییە، داواکاری بۆ کڕینی 120 فڕۆکەی دیکەش پێشکەس کردووە.

 

رۆژنامەکە باسی لەوەکردووە کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی پەکەکە لەوڵاتی ئیماراتەوە بەدەستی گەیشتووە، رەوانەی سلێمانی کراون و لەوێشەوە براونەتە مەخمور و  پارچەکانی فڕۆکەکان لە مەخمور لەهەولێر و ڕەققە بەستراون، داواکاری کڕینی فڕۆکەی دیکەی لەڕێگای چەند وڵاتێکی تریشەوە پێشکەشکردووە.

رۆژنامەکە دەشڵێت: پەکەکە ئەکادیمیای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دروستکردووە، کەسانێک لەهۆڵەنداو ئەمریکا سەرپەرشتی ڕاهێنانی گەریلاکانی پەکەکەیان لەسەر بەکارهێنانی ئەو فڕۆکانە کردووە.

ئەوەشی وتووە، ئەو راهێنەرانەی چونەتە کەمپەکانی پەکەکە ئەوەیان فێرکردوون کە چۆن بۆمب بە فڕۆکەکان هەڵبگرن و بەسەر ئامانجەکانیاندا بیخەنە خوارەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button