تانکەرێکی سوتەمەنی ئاگری گرت و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا

لڤین:
لەسەر ڕێگای پێنجوێن ـ سەیدسادق، تانکەرێکی گواستنەوەی سوتەمەنی وەرگەڕاو ئاگری گرت و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.
كەمێك لەمەوبەر تانکەرێکی گواستنەوەی سوتەمەنی لەسەر ڕێگای پێنجوێن ـ سەیدسادق، وەرگەڕاو ئاگری گرت، لەئەنجامدا شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.
بەهۆی بڵاو بوونەوەی سوتەمەنی تانکەرەکەوە دوای ڕووداوەکە ئاگرێکی گەورە کەوتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی و فریاکەوتن چونەتە شوێنی ڕووداوەکە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.