هەفتەی داهاتوو مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشدەكرێت

لڤین:
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند، کێشەی مووچە چارەسەر کراوە و هەفتەی داهاتوو مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان دابەش دەکرێت.
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە لڤین-ی ڕاگەیاند، کێشەی مووچە چارەسەر کراوە پارەی پێویستی دابینكراوە و هەفتەی داهاتوو مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان دابەش دەکرێت.
بەپێی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەكشەممەی داهاتووش مووچەی هێزەكانی 70 و 80 دابەشدەكرێت.
دوێنێ و پێرێ تەنها مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشكرا و بەشێک لە لایەنەکانی و خەڵکیش دواکەوتنی مووچەیان بە هۆکاری سیاسی لێکدایەوە و بەرپرسانی حکومەتیش بۆ هۆکاری تەکنیکیان گەڕاندەوە.