خشتەی نوێی دابەشکردنی مووچەی چەند شوێنێک بڵاو کرایەوە

لڤین:
خشتەی نوێی دابەشکردنی مووچەی چەند شوێنێک بڵاو کرایەوە و بڕیارە سبەینێ و یەکشەمە چەند شوێنێک مووچە وەربگرن.
بڕیارە سبەی، مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگه و لیواکانی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بکرێت.
هەروەها بڕیارە ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی 2021/5/30 ، مووچەی یەکەكانی 70 و 80 وەزارەتی دارایی و ئابووریی دابەش بکرێت.
ئەگەرچی داهاتی حکومەتی هەرێم زۆر زیادیی کردووە و پێشتر بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریاندابوو کە 30 ڕۆژ جارێک مووجە دابەش بکەن بەڵام مووچەی ئەم مانگەی هەندێک وەزارەت دوادەکەوێت و ئەمڕۆش ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دواکەوتنی مووچە هۆکاری تەکنیکییە.