میرانی: پیلانێكی ئیقلیمی بووە هۆی كۆتاییهێنان بە شۆڕشی ئەیلول

لڤین:

فازڵ میرانی، سكرتێری ڕایگەیاند، پیلانێكی ئیقلیمی بووەهۆی كۆتاییهێنان بە شۆڕشی ئەیلول، بەڵام ئیرادەی گەلی كورد كۆتایی پێنەهات و شۆڕشی گوڵان دەستی پێكردەوە.

لەساڵیادی تێپەڕبوونی 45 ساڵ بەسەر شۆڕشی گوڵان، فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆڕێكدا کە لە لقی 23ی پارتی ئەنجامیدا رایگەیاند “بینیمان لە پیلانێكی ئیقلیمیدا شۆڕشی ئەیلول كۆتایی پێهات، بەڵام ئیرادەی گەلی كورد كۆتایی پێ نەهات و لە 26ـی گوڵانی 1976 بە فەرمانی بارزانی نەمر، شۆڕشی پێشكەوتنخوازی گوڵان، وەك درێژەپێدەری شۆڕشی مەزنی ئەیلول بۆ تەواوكردنی ئامانجە بەدینەهاتووەكانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی خەڵكی كوردستان، یەكەم بڵێسەی دا و كاروانی خەباتی نەپساوەی گەلەكەمانی درێژە پێدا”.

میرانی ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەر سەیری ئەو دەستکەوتانە بکرێن کە لەئەنجامی خەبات و شۆڕشە یەک لەدوای یەکەکان بەدیهاتوون، ئەنجامەکەی ئەوەبوو لەدروستکردنی بەرەی کوردستانیدا ژمارەیەک بڕیاری گرنگ دران، لەوانەش بڕیاردرا سیاسەتی تۆڵەکردنەوە پەیڕەونەکرێت و هەنگاوەکان زیاتر ڕوویان لەداهاتوو بێت نەک رابردوو، داواشکرا هەمان سیاسەت لەعێراقیش جێبەجێ بکرێت.

هەروەها وتی: ئەوەی لە ئێستادا هەیە بەرهەمی هەمووانە كە ئەمڕۆ شانبەشان لەگەڵ پێكهاتە جیاوازە ئاینی و سیاسی و نەتەوەییەكانەوە خاوەنی هەرێمی كوردستانین و سەرۆكایەتی و حكومەت و پەرلەمان و فڕۆكەخانەی خۆمانمان هەیە، ئەركی هەموو تاكێكی هەرێمی كوردستانە بە تەواوی چین و توێژ و پێكهاتەكانییەوە بیپارێزێت.

فازڵ میران وتوشیەتی: “یەكێتی میلـلەتی كوردستان لە راپەریندا خۆی نواند، ئەویش بەسەركردایەتی سەرۆك مەسعود بارزانی، كە راپەڕین سەریگرت و هەر لەوكاتیشدا، بە بڕیاری سەرۆك بارزانی رابردووی لەلایەك دانا و لێخۆشبوونی بۆ پیاوانی حكومەت دەركرد، ئەوەش لە پێناو چەسپاندنی ئاشتی و پێكەوەژیان و نەهێشتنی رۆحییەتی تۆڵەكردنەوە”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button